18/2/2020 04:11 PM

شوێنە گەشتیارییەکانی ئەبووزەبی؛ تیکەڵاوێک لەنەریت و مۆدێرنیتە

بوونی کۆمەڵێک شوێنی سەنجڕاکێش لە ئەبووزەبی ئەوەمان بۆ ئەسەلمێنێت کە "دوبەی" تەنها شاری گەشتیاریی وڵاتی ئیمارات نییە. پایتەختی ئیمارات خانەخوێی کۆمەڵێک شوێنی گەشتیارییە کە سەرنجی هەموو کەسێک رائەکێشێت. ئەبووزەبی زۆرینەی پێداویستییەکانی گەشتیاران دابین ئەکات، هەر لە شوێنە گەشتیارییە فەرهەنگییەکانەوە بگرە هەتا شوێنی کاڵا کڕین و رێستۆرانت و شتی لەم چەشنە. جێی ئاماژەیە کە ناوەندەکانی فرۆشی کاڵا لە ئەبووزەبی یەکێک لە قەرەباڵغترین شوێنەکانی ئەم شارەیە. لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لەو شوێنانەی شاری ئەبووزەبی وا زیاترین سەردانکەری هەیە ئاشا ئەبین.

مزگەوتی شێخ زاید


بێگومان جوانترین مزگەوتی وڵاتی ئیمارات، مزگەوتی شێخ زایدە. ئەم مزگەوتە هەموو رۆژێک بەڕووی سەردانکەراندا کراوەیە و دەرفەتی ئەوەیان پێ ئەدات لەگەڵ هونەری تەلارسازییەک کە لەم بینایەدا بەکار هاتووە ئاشنا بن. دیوارەکانی ئەم مزگەوتە بە بەردی مەڕمەڕ رازاوەتەوە.

کۆشکی ئیمارات


کۆشکی ئیمارات (Emirates Palace) کە بە یەکێک لە لۆکسترین هۆتێلەکانی جیهان دێتە ئەژمار، یەکێک لە گرنگترین شوێنەکانی ئەبووزەبییە و هەرکەس سەردانی ئەم شارە بکات ئەبێ ئەم جێگایە ببینێت. ئەم هۆتێلە کە دروست کردنەکەی 3 ملیار دۆلاری خەرج بووە، سێهەمین هۆتێلی گرانبایی جیهانه.

گوندی مێژوویی


بۆ ئەو گەشتیارانەی کە حەزیان لەوەیە بەباشی فەرهەنگ و نەریتەکانی ئیمارات بناسن، گوندی مێژوویی ئەبووزەبی ئەتوانێ جێگایەکی گونجاو بێ بۆ ئەو مەبەستە. ئەم گوندە مۆزەخانەیەکی کراوەیە و ئەتوانی هەموو شتێکی تێدا ببینیت هەر لە خێوەتی دروستکراو بە تووکی بزنەوە بگرە هەتا خۆراکە لۆکاڵییەکان.

دورگەی زایا نۆرای


ئەگەر تاقەتی هەرا و هوریای شارتان نییە وا باشە سەردانی دورگەی "زایا نۆرای" بکەن. ئەم دورگەیە مەودایەکی کەمی لەگەڵ ئەبووزەبی هەیە و شوێنێکی زۆر ئیدەئالە بۆ حەسانەوەی مێشک و رۆح. لەم دورگەیە چەندین شوێنی خزمەتگوزاری لێیە بۆ نموونه: مەلەوانگە، رێستۆرانت و... .

 

سەرچاوە: theculturetrip

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved