دوای چاره‌سه‌ركردنی سه‌دان توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی ووهانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌كه به ڤایرۆسه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا. به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی CNN، لیو تشی مینگ به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ووتشانگ له شاری ووهانی چین به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا. ئاژانسه‌كه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه پشتی به میدیای ره‌سمی چین به‌ستووه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، لیو تشی مینگ پسپۆڕی مێشك و ده‌مار بووه‌و دوای چاره‌سه‌ركردنی سه‌دان كه‌س له ڤایرۆسی كۆرۆنا، خۆی به ڤایرۆرسه‌كه گیانی له‌ده‌ستدا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure