هونه‌رمه‌ند به‌ختیار سه‌عید له ئاكاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له بابه‌تێكدا ئاگادارییه‌كی ده‌زگای خێرخوازی كه‌ریمی ئه‌له‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه به‌ناوی هه‌نگاوێكی پڕ له دڵسۆزی. كه پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ته‌و خۆی سه‌رپه‌رشتی جێبه‌جێكردنی له‌ئه‌ستۆگرتووه. له بابه‌ته‌كه‌دا هاتووه، هه‌روه‌كو ئه‌و ده‌مانه‌ی پێشتر كه خزمه‌تكردن بۆته به‌شێك له ژیانی، ئێستاش بۆ درێژه‌دان به‌و رێڕه‌وه (د.ته‌ها ره‌سوڵ) له‌رێگه‌ی ده‌زگای خێرخوازی كه‌ریمی ئه‌له‌كه‌وه پرۆژه‌یه‌كی رۆشنبیری ده‌ستپێكردووه. تێیدا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پرۆژه‌كه بریتییه له‌وه‌ی كه بۆ هه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك كتێبخانه‌یه‌ك به ئه‌ندازه‌ی 100 سانتیمه‌تر به 200 سانتیمه‌تر له‌گه‌ڵ 100 كتێبی هه‌مه‌جۆر كه شیاو و به‌سوود بێت بۆ ئه‌و قۆناغی خوێندنه بێ به‌رامبه‌ر ده‌به‌خشرێته خوێندنگه‌كان. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی تێدا ڕوونكراوه‌ته‌وه كه به‌شێكی زۆری ئه‌م پرۆژه‌یه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شار ده‌بێت كه كه‌مترین ئاوڕیان لێدراوه‌ته‌وه‌و وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م 100 كتێبخانه به‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه له سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه له ئاماده‌بووندایه‌و كتێبه‌كانیش به‌پێی قۆناغه‌كان له ئاماده‌بووندایه. جێی ئاماژه‌یه، بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه 100 هه‌زار كتێب ئاماده‌كراوه‌و ئه‌مه قۆناغی یه‌كه‌مه‌و دواتریش هه‌مان پرۆژه‌و بیرۆكه له شاره‌كانی كه‌ركوك و هه‌ولێرو دهۆك جێبه‌جێ ده‌كرێت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure