19/2/2020 11:03 AM

كەڵبەش بڵاو بووەوە


ئەم ساڵانە رۆژهەڵاتی كوردستان چالاكییەكانی بواری فەرهەنگی و ئەدەبیات گەشەی باشی بەخۆوە بینیوە، كۆمەڵێك دەزگای چاپ هاتوونەتە پێشێ و بەرهەمی ئەدەبی و هونەری كوردی چاپ دەكەن. هاوكات نووسەرانی ئەو بوارە چالاكانە بەرهەمەكانیان بڵاودەكەنەوە، نووسین بەتایبەت ئەدەبیات لە رۆژهەڵات رێزی لێ دەگیرێ و بەوردی دەخوێنرێتەوە و قسەی لەبارەوە دەكرێت. یەكێك لەو بەرهەمانە كۆمەڵە چیرۆكێكی چیرۆكنووسی بۆكانی قادر عەلیخایە بە ناونیشانی كەڵبەش كە تازە بڵاوبووەتەوە و لە كتێبفرۆشییەكانی رۆژهەڵات دەستدەكەوێت. کۆمەڵە چیرۆکی "کەڵبەش" لە نووسینی قادر عەلیخا، تازە چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئەم کتێبە دووهەمین بەرهەمی چیرۆکی نووسەرە کە دوای کتێبی "ئەو ڕووبارە بۆ وا دوورە" بڵاوبووەتەوە. ئەم کۆمەڵە چیرۆکە نۆزدە چیرۆک لەخۆ‌‌ دەگرێت و لە لایەن بڵاو کەرەوەی زانکۆی بۆکان، چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
قادرعەلیخا لەدایکبووی ١٩٧٠ لە بۆکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، شاعیر و نووسەری کوردە، بێجگە لە نووسینی شیعرو وتار و چیرۆک لە گۆڤار و بڵاڤۆکەکانی ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستاندا، ساڵی ٢٠٠٩ یەکەم دیوانە شێعری بڵاو کردەوە. شێعرەکانی سەر بەشێوازی نوێن. ساڵی ٢٠١٥ یەکەم کتێبی کۆمەڵە چیرۆکی چاپ کرا. بەرھەمەکانی بریتین لە : سروودی پەپوولە شەھیدەکان، دیوانە شێعر، ٢٠٠٩/ ئەو ڕووبارە بۆ وا دوورە،کۆمەڵەچیرۆک، ٢٠١٥/ پێشوازی بەھار، کۆمەڵە شێعر بۆ مناڵان، ٢٠١٥/ تۆفانی گەڵا، وەرگێڕان- گابریێل گارسیا مارکێزەوە، ٢٠١٧/ پەلک سەوز کۆمەڵە چیرۆکی فۆلکلۆر، لەگەڵ شەمزین ئەمینی، ٢٠١٨.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved