19/2/2020 02:51 PM

سزاکان دوایان ئەخات بەڵام خەمباری نەکردوون+وێنە

سەرەڕای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا سزای دوو ساڵ سڕکردنی لە خولە ئەوروپیەکان بەسەردا سەپاندن، یاریزانانی یانەی مانچستەر سیتی بە ورەیەکی پۆڵایین و ڕوویەکی گەشەوە لە مەشقە ئامادەکارییەکانی ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوودا دەرکەوتن.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە "پێپ گواردیۆلا"ـی ڕاهێنەر بەردەوامبوونی لە یانەکە دووپاتکردەوە و داواشی لەیاریزانان کرد خۆڕاگربن و هاوکار و پاڵپشتی یەکتری بکەن لەپێناو تێپەراندنی قەیرانەکاندا.


لەبارەی ئەم وێنانەوە ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ـی بەریتانی بە سەردێڕێکی گەورە نوسیویەتی: ئایا سزاکانی یوفا خەمبارتان ناکات؟
وەک دەریشدەکەوێت "لیرۆی سانێ"ـی ئەستێرەی ئەڵمانی گەڕاوەتەوە سەر یەکەی مەشق و ڕاهێنانە ئاساییەکان و ئەگەر زۆرە لەڕووبەڕوبونەوەکانی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بەشداری بکات.

 

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved