19/2/2020 04:56 PM

ئەو سەوزە و بەهاراتانەی کە وەکوو دەرمان بەکاردێن

سیر


سەبارەت بە سوودەکانی سیر زۆر نووسراوە و زۆریش گوتراوە بەڵام بابەتی لەم چەشنە ئەبێ بەردەوام دووپات ببێتەوە. ئەم مادە خۆراکییە فشاری خوێن کەم ئەکاتەوە و مەترسی ئازارەکانی دڵ دائەبەزێنێت. سیر بریتییە لە کۆمەڵێک ئەنتی ئۆکسیدەنت کە بەرگیری ئەکات لە ئەلزایمر و کەمبوونەوەی هۆش.

رۆزماری


بۆن و بەرامەی رۆزماری ئەتوانێ بیرگە و مێشک بەهێز بکات و دروونی مرۆڤەکان ئارام بکاتەوە. ئەم بۆنە بەرگری لە پیربوونی مێشک ئەکات. بۆ ئەوەی سوود وەرگرن لە تایبەتمەندییەکانی ئەم گیا ناوازەیە واباشە گەڵاکانی لەناو خواردکاندا بەکاربێنن.

بیبەری سوور


ئەو مەوادەی وا هاوشێوەی بیبەری سوور تیژن، بەرگیری لە پیربوون ئەکەن. بیبەری سوور هەروەها ئێشی گەدە کەم ئەکاتەوە و ئەگەر بەشوێن دابەزاندنی کێشی جەستەوەن، خواردنی بیبەری سوور لەیاد مەکەن.

دارچین


دارچین هەوکردنەکانی جەستە لەناو ئەبات و بەشە زیانبەرکەوتووەکان چاک ئەکاتەوە. ئەم مادە خۆراکییە تایبەتمەندیی دژە-شێرپەنجەیشی هەیە. ئەتوانن دارچین بکەنە ناو چاوە و جگه لە بۆن و تامی خۆش لەو تایبەتەندیانەش سوود وەرگرن.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved