19/2/2020 08:43 PM

چین.. بەهۆی كۆرۆناوە دوو هەزار كەس گیانلەدەستدەدەن

دوێنێ لە ناوچەی هوبی چین 132 حاڵەتی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا تۆماركراوە.

وەزارەتی تەندروستی چین رایگەیاند، لە ناوچەی هوبی چین 132 كەس بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو هەزارو 693 حاڵەتی توشبوونیش بە ڤایرۆسەكە تۆماركراوە.

بەمەش رێژەی گیانلەدەستدان لە چین بۆ 2000 حاڵەت بەرزبووەتەوە، هاوكات توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی چین گەیشتە 74 هەزار كەس.

خاك - ئاژانسەكان





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved