20/2/2020 01:37 PM

دژکردەوەی "واندا" بەنسبەت گواستنەوەی "ئیکاردی" بۆ یۆڤانتۆس

"واندا نارا" هاوسەری "مائۆرۆ ئیکاردی" باس لەوە ئەکات کە داهاتووی ئەم یاریزانه لە کەشێکی تەماویدایە. پاش دەسپێکە درەوشاوەکەی "مائۆرۆ ئیکاردی" لە جلوبەرگی پاری سانجێرماندا، پێدەچوو یانە دەوڵەمەندە فەڕەنسییەکە هیچ گومانێکی بۆ گرێبەستی 70 ملیۆن یۆرۆیی لەگەڵ ئەم یاریزانە نەبێت. بەڵام لەم هەفتانەی دواییدا دۆخەکە گۆڕاوە و ئێستا "واندا نارا"ـی هاوسەری ئەم یاریزانه باس لە جیابووونەوەی هاوسەرەکەی کە یانەی پاری سانجێرمان و ئەگەری پەیوەستبوونی بە یانەی یۆڤانتۆس ئەکات. "مائۆرۆ ئیکاردی" کە لە 12 یاری رابردووی خۆیدا تەنها 2 گۆڵی تۆمار کردووە، پێشتر باسی لەمانەوەی خۆی لەپاریس ئەکرد، بەڵام ئێستا "واندا نارا" دڵنیا نییە کە لەداهاتوودا چی روو ئەدات.
"واندا نارا" گوتی: " ئایا مائۆرۆ ئەڕوات بۆ یۆڤانتۆس؟ بەڕاستی نازانم. من ئاگادار نیم لەوەرزی داهاتوودا ئێمە ئەگەڕێنەوە بۆ پاریس یان میلان یان. لە وەرزشی تۆپی پێدا هەرگیز نازانرێ چ رووداوێک روو ئەدات. مائۆرۆ هەڵبژاردەی خۆی هەیە و ئێمەش شوێن ئەو ئەکەوین. ئەم بابەتە بۆ ئێوە ئەستەمە، بەڵام من "مائۆرۆ" بەباشی ئەناسم و رێک ئەزانم وەکو یاریزانێک چی ئەوێت و چ شتێک ئەبێتە هۆی ئەوەی وەکوو پیاوێک هەستێکی خۆشی هەبێت. من لەهەڵبژاردنەکانی "مائۆرۆ"ـدا چ وەکو هاوسەر و وچ وەکو بەڕێوەبەری بەرنامەکانی، گرنگیی بە بۆچوونەکانی ئەو ئەدەم.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved