21/2/2020 02:32 PM

بۆچی لە وەرزە ساردەکاندا زیاتر نەخۆش ئەکەوین؟

پسپۆڕانی بواری تەندروستی لایان وایه هۆکاری بەرزبوونەوەی هەڵامەت لە وەرزە ساردەکاندا بارینی بەفر و باران نییه. هۆکارەکەی ئەوەیه کە لەم وەرزانەدا، کەسەکان کەمتر ئەڕۆنه دەرەوە و لە ماڵەوە ئەمێننەوە و هەر بۆیه ئەگەری هەوکردنه جۆراوجۆرەکان بەرز ئەبێتەوە. هەروەها ڤایرۆسەکان لە شوێنی شێدار و سارددا چالاکیان زیاتر ئەبێت. ئەگەری تووشبوون به هەڵامەت لە هەموو وەرزەکاندا لە ئارا دایە بەڵام چون لە پاییز و زستاندا تیشکی خۆر کەمتر دەرئەکەوێت، سیستەمی بەرگری لەش لاواز ئەبێت و چالاکی بەکتریا و ڤایرۆسەکان بەرز ئەبێتەوە. تیشکی سەروو وەنەوشەیی تایبەتمەندی دژە هەوکردنی هەیه و کاتێک به لەش ناگات ئەگەری تووشبوون به نەخۆشییه جۆراوجۆرەکان دێتە ئاراوە. جێی ئاماژەیە کە بەر لەوەی ئەنتی‌بایۆتیکەکان بەرهەم بێن، تیشکی سەروو وەنەوشەییان بۆ چارەسەرکردنی ئازاری سێل بەکار ئەهێنا. کاریگەرترین شێواز بۆ بەرگری کردن لە هەڵامەت، شۆردنی دەستە به ئاو و سابوون به ماوەی 20 چرکە. هەروەها نزیک نەبوونەوە لە پژمه و کۆخەی کەسانی تووشبوو ئەتوانێ بۆ ئەم مەبەستە کاریگەر بێت. بەکارهێنانی کەلوپەلی تاکەکەسی بۆ نموونه: پەرداخ و کەوچک و خاولی ئەتوانێ ڕادەی گرتنەوەی هەڵامەت لە کەسانی تووشبوو کەم بکاتەوە. ئەگەرچی  باران و تەڕبوون لە ژێر باراندا هۆکاری سەرەکی نین بۆ تووشبوون به هەڵامەت بەڵام هەرچی کەمتر خۆتان تەڕ کەن و جلی گەرم بکەنە بەرتان و ئاوی لەشتان لە ئاستێکی نۆرماڵدا ڕابگرن، تەندروستیان پارێزراوتر ئەبێت

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved