21/2/2020 06:43 PM

تائێستا لە 8 وڵات توشبووانی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

دوای بڵاوبونەوەی کۆرۆناو گەیشتنی ریژەی توشبووان بە زیاتر لە ٧٦ هەزار کەس، ماڵپەڕێکی ئەمریکی رایدەگەیەنێت تائێستا ٢٢٣٦ کەس لە چین گیانیان لەدەستداوەو لە ٧ وڵاتی تری جیهانيش ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە کە یەکێک لەو وڵاتانە ئێرانە.

ماڵپەڕی بۆلۆمبێرگی ئەمریکی لە دواهەمین ئاماردا رایگەیاند لە ئێستادا توشبووانی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٧٦ هەزارو ٧١٩ کەس و ژمارەی ئەو کەسانەش کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە ٢ هەزارو ٢٤٧ کەسە.

هاوکات ماڵپەڕەکە ئەوەش ئاشکرا دەکات کە تائێستا جگە لە وڵاتی چین کە ٢٢٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە لە وڵاتەکانی فلیپین و هۆنگ کۆنگ و ژاپۆن و فەرەنساو تایوان و کۆریای باشورو ئێران، ١١ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش خراوەتەروو، تائێستا لە چین ١٨ هەزارو ٢٦٤ کەس چاکبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووەو ١١ هەزارو ٦٣٣ کەسیش باری تەندروستییان ناجێگیرە.

خاك - وكالات




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved