22/2/2020 05:19 PM

ئالێگری: بەرشەلۆنەی بێ رکابەر دووبارە نابێتەوە!

"ماسیمیلیانۆ ئالێگری"، ڕاهێنەری پێشووی یانەی یوڤانتۆس لای وایە دووبارەبوونەوەی پێکهاتەیەکی ئاگرینی هاوشێوەی بەرشلۆنەی سەردەمی گواردیۆلا ئاستەمە.
ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە لەچاوپێکەوتنێکدا بە ئاژانسی "ئەنسا"ـی ئیتاڵی ڕاگەیاندووە : "بەرشلۆنەی سەردەمی گواردیۆلا ناوازە بوو، هەوڵی زۆرماندا وەک ڕاهێنەران لاساییان بکەینەوە، بەڵام هەرگیز و هیچ کەسمان سەرکەوتوو نەبوون، هۆکارەکەش ئەوەبوو کە تەنها یەک مێسی لە دونیای تۆپی پێدا بوونی هەی."
هەروەها لەبارەی شێوە یاریکردنی یانەی مانچستەر سیتی و نزیکی لە شێوازی یانەی بەرشلۆنەی سەردەمی زێڕینەوە، ئەڵێت: مان سیتی بەشێوەیەکی جیاواز یاریی ئەکات،للەبەرئەوەی بەرشلۆنەی سەردەمی گواردیۆلا وەک ئاماژەم پێکرد هەرگیز دووبارە نابێتەوە، ئەوان لەو سەردەمەدا ژاڤی و ئینێستایان هەبوو لەپاڵ لیۆنەل مێسی کە دەتوانێت هەشت یاریزان لەسەر رێگای خۆی لابەرێت.
بەرشلۆنەی سەردەمی گواردیۆلا لە کات و وادەی خۆییدا زۆرینەی نازناوە ناوخۆیی و ئەوروپیەکانیان دەستەبەەر کرد و لەلایەن زۆرینەی میدیا و شارەزایانەوە بە باشترین یانەی مێژووی تۆپی پێ پێناسە کراوە.
لەسەردەمی ئێستای تۆپی پێدا تەنها یانەی مانچستەر سیتی هەڵگری هەمان خەسڵەت و شێوازەکانی بەرشلۆنەی سەردەمی گواردیۆلایە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی هەمان ڕاهێنەر بەهەمان فەلسەفەوە ڕاهێنانی بەهەردوو یانەکە کردووە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved