22/2/2020 10:09 PM

کۆرۆنا.. بڵاوبونەوەو مردن و چارەسەری بەردەوام

توشبوانی کۆرۆنا ٧٧ هەزاری تیپەڕاندو ژمارەی ئەو کەسانەش کە هەتا ئێستا گیانیان لەدەستداوە زیاترە لە ٢ هەزارو ٣٠٠ کەس ماڵپەڕیکی ئەمریکیش ئەوە رادەگەیەنێت کە جگە لە چین ١٥ کەس لە وڵاتانی جیهان گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەڕی بۆلۆمبێرگی ئەمریکی لە نوێترین ئاماردا لەبارەی ئامارەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە رایگەیاند هەتا ئێستا لە جیهاندا ٧٧ هەزار ٨٠٠ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و ٢ هەزارو ٣٦٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەو ماڵپەڕە ئەوەشی راگەیاند بەدەر لە چین کە هەتا ئێستا ٢ هەزار ٢٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە لە وڵاتەکانی فلیپین و هۆنگ کۆنگ و ژاپۆن و فەرەنساو تایوان و کۆریای باشورو ئێران ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ماڵپەڕی وۆڵد ئۆ مێتەری جیهانی کە ئاماری گشتی بڵاودەکاتەوە رایدەگەیەنێت: ٢١ هەزارو ١٣٨ کەس باری تەندروستییان جێگیرەو نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

لە دواین هەواڵیشدا کە ماڵپەڕی سمارت تراید بڵاویکردوەتەوە، لە وڵاتی سعودیە ٢٤٤ حاڵەتی توشبون تۆمار کراوەو ١٨ کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هاوکات لە ئیسڕائیل یەکەم حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.

لە دواهەمین ئاماریشدا کە دوێنێ وەزارەتی تەندروستی ئێران بڵاویکردەوە، حاڵەتەکانی توشبون ١٣ کەس بوون و ٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم دەروازە سنورییەکانی بەڕوی گەشتیارانی ئێراندا داخست و لە فرۆکە خانەی سلێمانیش ناتوانن بێنە ناوخۆی هەرێم و لە ناوخۆی هەرێمیش سەردانکردنی هەندێک لە شوێنە گشتییەکان وەک نەخۆشخانەکان و گرتوخانەی چاکسازی گەوران راگیراو دڵنیایش دراوەتە هاوڵاتیان کە هەتا ئێستا هیچ حالەتێکی توشبون تۆمار نەکراوەو کاری پێویست دەکرێت بۆ رێگرتن لە بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە.

خاك - پوكمیدیا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved