وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر كه‌سێك ده‌گرینه‌به‌ر كه پروپاگه‌نده‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنای بڵاوكردوه‌ته‌وه. ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه... وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕێكارو داوای یاسایی له دادگا به‌رامبه‌ر كه‌سێك ده‌گرێته‌به‌ر كه خۆی به پزیشك ده‌ناسێنێت و هاووڵاتیان توشی دڵه‌ڕاوكێ و ترس و تۆقاندن ده‌كات به‌بێ هیچ بنه‌مایه‌ك و دوور له راستی به‌بێ ئه‌وه‌ی كاری ئه‌و كه‌سه بێت، هه‌ڵده‌ستێت به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ و چه‌واشه‌كاری له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا. له‌هه‌مانكاتدا شه‌رعیه‌ت و بڕیار‌و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌كه‌دار ده‌كات و به‌پێچه‌وانه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان ره‌فتار ده‌كات. بۆیه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه تۆمار ده‌كات و ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك ده‌گیرێته‌به‌ر پڕوپاگه‌نده‌ی نادروست یان ڕیكلامی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رو قسه‌ی بێ بنه‌ما بڵاوبكاته‌وه، هاووڵاتیانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هیج نه‌خۆشێك و گومانلێكراوێكی نه‌خۆشی كۆرۆنا نیه‌و ده‌روونیان شڵه‌ژان نه‌كه‌ن و ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی به هێمنی له‌به‌رچاو بگرن. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure