22/2/2020 10:30 PM

دەنگۆی کۆچی دوایی هونەرمەند شەجەریان رەتکرایەوە

دەنگۆی کۆچی دوایی هونەرمەند شەجەریان لە تارانی پایتەختی ئێران بڵاودەبێتەوە بەڵام پزیشکی تایبەتی ئەو هونەرمەندە دەنگۆکە رەتدەکاتەوە.

د.حەسەن عەباسی ئەندامی تیمی پزیشکی شەجەریان دەنگۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەتدەکاتەوەو رایدەگەیەنێت، شەجەریان ئێستا لە نەخۆشخانەی تاران لەژێر چاودێری پزیشکیدایەو باری تەندروستی جێگیرە.

هاوكات هومەیونی كورٍیشی ئەو هەواڵەی رەتكردەوەو باسی لەوە كردووە كە بەهۆی نەخۆشی دڵیەوە لەژێر چاودێری تایبەتدایەو دۆخی تەندروستی باشترەو داواكارم لە خەڵكی گوێ بەو پڕوپاگەندانە نەدەن.


خاك - میدیاکانی ئێران 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved