د.عیسا عه‌بدولڕه‌حمان پزیشكی ده‌رمانساز له دامه‌زراوه‌ی كۆنترۆڵی جۆریی ده‌رمان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه تێیدا ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه سه‌باره‌ت به‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به‌سوودن. له بابه‌ته‌كه‌یدا ئه‌و پزیشكه ڕایگه‌یاندووه، ڤایڕۆسی كۆرۆنا له شاری ووهانی چین له ئاژه‌ڵانه‌وه بۆ مرۆڤ بازیدا، ڤایڕۆسه‌كه گه‌یشتووه‌ته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڤایڕۆسه‌كه نوێیه تائێستا هیچ پێكووته‌و دژه‌ڤایڕۆسێك بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نییه، له‌كاتێكدا هه‌وڵی زۆر له‌ئارادایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێك. ڕاشیگه‌یاندووه، دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمان و پاشان په‌سه‌ندكردنی، پێویستی به چه‌ندین ساڵ لێكۆڵینه‌وه هه‌یه تاوه‌كو سه‌رجه‌م دۆكیومێنته‌كانی په‌یوه‌ست به كاریگه‌ری و سه‌لامه‌تی، ژه‌م و به‌كارهێنان، كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كان، به‌كارنه‌هێنان و خۆبه‌دوورگرتنه‌كان، چۆنییه‌تی كردنه‌ده‌ره‌وه، زینده‌كردارو ماوه‌ی ده‌ستكردن به ئیشكردنی ده‌رمانه‌كه دیاریده‌كرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت ده‌رمان به ٥ قۆناغدا تێپه‌ڕێنرێت ئینجا په‌سه‌ندبكرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا چین دوو ده‌رمانی دژه‌ڤایڕۆسی به ناوه‌كانی (فاڤیپیراڤیر و فاڤیلاڤیر – favipiravir & favilavir) بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی ڤایڕۆسی په‌یوه‌ست به كۆڕۆنای نوێ په‌سه‌ندكرد، ئه‌و په‌سه‌ندكردنه زانستییانه نه‌بوو هه‌روه‌ها به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ستاندارده جیهانییه‌كان بۆ په‌سه‌ندكردنی ده‌رمان، ئه‌و كاره ئه‌نجامدرا. ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كه‌و زیادبوونی توشبووان، ده‌كرێت هه‌ندێك ده‌رمان سوودیان لێوه‌ربگیرێت، به‌ڵام هیچ له ده‌رمانه‌كان په‌سه‌ندكراو نین، كاریگه‌ری و سه‌لامه‌تییان جێگیرنه‌كراوه، له ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌و نه‌بوونی ده‌رمانێكی دیاریكراو و په‌سه‌ندكراو، ده‌كرێت سوود له‌و ده‌رمانانه وه‌ربگیرێت؛ ١. ده‌رمانه ئازارشكێنه‌كان ٢. ده‌رمانه دژه‌هیستامینه‌كان ٣. ده‌رمانه‌كانی دژه‌لووتگیران ٤. ڤیتامین سی ٥. كۆرتیكۆستیڕۆیده‌كان ٦. كلۆرۆكوین – Chloroquine ٧. دژه‌ئیبۆلا – remdisivir ٨. دژه‌ئایدز – lopinavir & ritonavir ٩. فاڤیپیراڤیر– favipiravir ١٠. فاڤیلاڤیر – favilavir ١١. ده‌رمانه‌كانی ARBs (ره‌نگه كاریگه‌رییان هه‌بێت چونكه كۆرۆنای نوێ وه‌ك كۆرۆنای سارس شوێنی ئیشكردنی له سیستمی هه‌ناسه‌دان وه‌رگری ئه‌نزیمی گۆڕینی ئه‌نگیۆتێنسین ١ (ACE2R)ه) خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure