22/2/2020 10:58 PM

ئاگاداریەک بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن

ئاگاداریەک بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە سنووری بەرێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژهەڵات

بە مەبەستی خۆپاراستن لە نەخۆشی و بەتایبەتی لە پەتای کۆرۆناو باوەڕبوون بە (خۆپاراستن لە چارەسەر باشترە) ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرەکان و مامۆستایانی سەرجەم خوێندنگەو قوتابخانەو باخچەکانی سنوری پەروەردەی رۆژهەلات دەکەین پابەندی ئەم رێنماییانە بن لەلایەن لیژنەی بالای سەر بە ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی پارێزگای سلێمانی دانراوەو پێویستە هەمووان پابەندی بن؛

1- رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بەتەواوەتی جێبەجێ بکرێت.

2- وانەی یەکەم رێنمایی بردێت بە قوتابیان و خوێندکاران.

3- هەموو چالاکیەکان کە دەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی رابگیرێت لە ڤیستیڤال و ئاهەنگ و کۆڕو سیمینارو گەشتی زانستی.

4- لەگەل بنکەی تەندروستی گەڕەکەکان هەماهەنگی تەواو بکرێت بۆ خۆپاراستن لەم نەخۆشییە.

5- گرنگی بە پاکوخاوێنی بدرێت و ئاو و پاککەرەوە دابینبکرێت.

6- لیژنەی پاکوخاوێنی قوتابخانەو لیژنەی فرۆشگا چالاکانە کاربکەن و بەدواداچوونی بەردەوام بکەن بۆ پاکوخاوێنی قوتابخانەو فرۆشگا بۆ دلنیابوون لە مەرجە تەندروستیەکان.

7- هەر قوتابی خوێندکارێک ئەنفلۆنزا یان پەتای هەبوو کار ئاسانی بۆ بکرێت بۆ پشکنین و چارەسەر.

8- پێویستە لە 23ی 2 یەکشەممە ێەم رێنماییانە جێبەجئ بکرێت.

لەگەل رێزدا

عمر صاڵح احمد
بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەلات

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved