23/2/2020 01:14 PM

ئەپڵ و سامسۆنگ خەریکی بەرهەمهێنانی شەحنکەرەوەی خێران

کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری تەکنەلۆژیا، وەکوو ئەپڵ، سامسۆنگ، هواوی و ئۆپۆ خەریکی ئاراستەکردنی شەحنکەرەوەیەکی خێران لە ئەمساڵدا. ناوی ئەم شەحنکەرەوانه "شەحنکەرەوەی گالیۆم نیترات"ـە و بەنسبەت شەحنکەرەوە سیلیکۆنییەکان هەم خێراترن (65 وات" بەرەو سەرێ) و هەم جێگایەکی کەمتریان پێویستە.
ئەو شەحنکەرەوانەی کە لە گالیۆم نیترات "GaN" پێکهاتوون بەنسبەت شەحنکەرەوە سیلیکۆنییەکانی ئێستا، پێکهاتەیەکی سادەتریان هەیە و خۆڕاگریان لەبەرانبەر گەرمادا زیاترە و هەروەها خێراتریشن. هەڵبەت دەرگانە/ پۆرت"ـێکی تایبەت بۆ ئەم شەحنکەرەوەیە بوونی نییە، بەڵام لەو رووەوە کە تەنها ستانداردی USB-C PD یان "پاوەر دلیوەری" ئەتوانێ سەپۆرتی خێراییە بەرزەکان بۆ نموونە خێرایی 65 وات بکات، زۆر پێویسته کە ئەپڵیش بێته ناو ریزی خۆشەویستانی USB-Cـەوە.
تەنها بەربەستێک کە تا ئێستا نەیهێشتووە شەحنکەرەوەی پێکهاتوو لە "GaN" بەرهەم نەیەت، نرخە زۆرەکەی بووە کە بۆ بەکارهێنانی گشتیی گونجاو نییە. بەم حاڵەوە لەپێشانگای CES کە مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، ئەم جۆرە شەحنکەرەوەیەشیان خستبووە بەر دیدی ئەڤیندارانی جیهانی تەکنەلۆژیا. ئەم شەحنکەرەوانه وەکو رابردوو گرانبایی نابن و کۆمپانیا گەورەکانیش هەوڵ ئەدەن خەرجی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە نوێیە کەم بکەنەوە.
لەئێستادا تەنها کۆمپانیای شاومی لەم شەحنکەرەوەیە کەڵک وەردەگرێ. بۆ نموونە بە شەحنکەرەوەی ئەم کۆمپانیایە ئەتوانی مۆبایلی شاومی M10ـی پرۆ لەماوەی 45 خولەکدا، 100٪ شەحن بکەیتەوە. خێراترین شەحنکەرەوەی ئەپڵ لەئێستادا توانستەکەی 18 واته و تەنها لە زەرفی مۆدێلەکانی ئایفۆن 11 و ئایفۆن 11ـی پرۆدا دەست ئەکەوێت.

 

سەرچاوە: techradar

خاک _ پشکۆ کامەران

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved