23/2/2020 01:31 PM

کەسایەتییەکان-فرێدریک داگلاس

"فرێدریک داگلاس" کەسایەتییەکی "ئەمریکی" بوو کە بڕوای بەچاکسازی هەبوو، هەروەها مامۆستای قوتابخانە و نووسەر و سیاسەتمەداریش بوو. پاش ئەوەی توانی لەدەست کویلەدارەکەی هەڵبێت، بووە یەکێک لە رێبەرانی نەتەوەیی بزاڤی رەفز کردنەوە لە "ماساچووسێت" و "نیۆیۆرک" و بە بۆنەی نووسراوەکانی لەسەر کۆیلەداری و بانگهێشت کردنی بەلابردنی کۆیلەداری ناوبانگی دەرکرد. ئەو وەک بەڵگە و وێنەیەک کەڵکی لێوەرئەگیرا بۆ نیشاندانی ناڕاستی ئارگیۆمێنتی کۆیلەداران کە باسیان لەوە ئەکرد کۆیلە خاوەنی ئەقڵ و هۆشێکی وەها نییە کە بتوانێ خۆی ئەرکی خۆی راپەڕێنێ و پێویستی بەکەسێکیتر هەیە واتە کۆیلەدار کە فێری بکات ئەبێ چی بکات و چۆن بژی. جەماوەری بەشی باکوور لایان دژواربووئەم مامۆستایە سەردەمێک کۆیلە بووە.
"داگلاس" چەند ژیانامەی خۆنووسی نووسییەوە. لەژیانامەی خۆنووسی خۆی لە ساڵی 1845ـدا بەسەرهاتی خۆی نووسییەوە و نیشانیدا کە چۆن کۆیلەبووە و دواتر توانیویەتی ببێتە بازرگانێکی سەرکەوتوو و توانیویەتی رۆڵێکی سەرەکی بگێڕێ لە بزاڤی رەفز کردنەوەدا و لەکتێبی دووهەمی خۆێدا باسی لە بەربەستەکان و ئازادی خۆی کرد. پاش شەڕی ناوخۆ "داگلاس" کەسایەتییەکی چالاک مایەوە و کەمپەینی دژ بەکۆیلەداری بەڕێوەبرد و دواهەمین بەرگی کتێبی ژیانامەی خۆنووسی خۆی بەناوی " ژیان و کاتی فرێدریک داگلاس"ـی نووسییەوە. یەکەمین چاپی ئەم کتێبە لە ساڵی 1881ـدابوو و دووهەمین پێداچوونەوەی لەساڵی 1892ـدا بوو واتە سێ ساڵ بەر لەمردنەکەی و ڕووداوەکانی شەڕی ناوخۆی ئەگێڕاوە.


سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved