23/2/2020 02:37 PM

مێژوو-دووهەمین شەڕی مێتابێلێ

"دووهەمین شەڕی مێتابێلێ" کە هەروەها بە شۆڕشی "مێتابێلێ" ناوبراوە لەماوەی ساڵەکانی نێوان 1896 تا 1897ـدا لەناوچەیەکـ‌دا ڕووی‌دا کە ئەو کات پێی ئەگوترا "رۆدێشیا" و ئێستاکە پێی ئەگوترێ "زیمبابڤێ". ئەم شەڕە بووە هۆی ئەوەی کۆمپانیای " ئەفریقای باشووری بەریتانیا" دژ بە خەڵکی "نێدێبێلێ" دەست بکات بەشەڕ و بووە هۆی ئەوەی شەڕ دژ بە جەماوەری "شۆنا" لە باقی ناوچەکانی "رۆدێشیا"ـدا دەست پێبکات.
لەمانگی ئازاری ساڵی 1896ـدا "نێدێبێلێ" دژ بە "کۆمپانیای ئەفریقای باشووری بەریتانیا" دەستیان کرد بەشەڕ  و ئەم شەڕە لەو ناوچەیەدا ڕوویدا کە ئێستاکە لە "زیمبابڤێ"ـدا بەناوبانگە و پێی ئەگوترێ "چیمۆرێنگ". "ملیمۆ" کە ڕێبەری ئاینی جەماوری "ندێبێلێ" بوو توانی لە تووڕەیی خەڵکی کەڵک وەرگرێ و جەماوەری دانیشتووی "ندێبێلێ" و "شانۆ" هانبدات بۆ شەڕ کردن. ئەو جەماوەری "ندێبێلێ" و " شانۆ"ـی ڕازی کرد کە هۆکاری قات وقڕی و نەخۆشی ئاژەڵەکان و تاعوون جەماوەری دانیشتووی "کۆمپانی"ـن.
کاتی راگەیاندنی ئەم شەڕە لە لایەن "مێلمۆ"ـوە کاتێکی زۆر گونجاو بوو بەو هۆیەی کە تەنیا چەند مانگ بەر لەوە "کۆمپانیای ئەفریقای باشوری بەریتانیا" هێزەکانی خۆی ناردبوو بە رێبەرایەتی "ژەنەراڵ لیندر ستار جەیمسۆن" بڕۆن بۆ سەرکوت کردنی ئاخێزی کۆماری "ترانسڤال" و بەم جۆرە "زیمبابڤێ" هێزێکی زۆر کەمی "کۆمپانیای" تێدا مابوو.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved