23/2/2020 02:41 PM

ناساندنی وڵاتان-نیوزلەندا

"نیوزلەندا" دورگەیەکە لە باشووری رۆژئاوایی ئۆقیانووسی ئارام. ئەم وڵاتە دوو شوێنی گەورەی هەیە کە جەماوەرێکی زۆریان تێدا نیشتەجێیە ئەم دوو بەشە بریتین لە "دورگەی باکووری" و دورگەی باشووری" و نزیکەی 600 دورگەی بچووکی‌تر. ئەم وڵاتە جۆگرافیایەک بە بەرینایی 268000 کیلۆمەتری چوارگۆشەی گرتۆتە خۆ. شوێنی سەقامگیر بوونی "نیوزلەندا" ئەبێتە 2000 کیلۆمەتری رۆژهەڵاتی وڵاتی "ئوستورالیا" و لەکەناری دەریای "تاسمان"ـدا جێگیر بووە و نزیکەی 1000 کیلۆمەتر لە باشوری دورگە ئارامەکانی ناوچەی "نیۆ کالێدۆنیا"و  "فیجی" و "تۆنگا"ـدا سەقامگیر بووە. بەهۆی دوورەدەست بوونی ئەم دورگەیە، ئەمە دواهەمین شوێنێک بووە کە مرۆڤەکان تێیدا نیشتەجێ بوون. بەهۆی ئەو ماوە دوور و درێژەوە کە "نیوزلەندا" هیچ مرۆڤێکی تێدا نیشتەجێ نەبووە، لەم وڵاتەدا زۆر جۆری جیاوازی ئاژەڵ و گیاندار و گیا ئەبیندرێت. ئەم وڵاتە لە باری سروشتییەوە خاوەنی زۆر شوێنی سەرسوورهێنەرە بۆ وێنە شاخە سەرکەشەکانی "ئەڵپ" لەم وڵاتەدا سەقامگیربوون و هەروەها زۆر گڕکانی بەناوبانگ لەم وڵاتەدا دەبینرێ. پایتەختی "نیوزلەندا" شاری "ڤیلینگتۆن"ـە و هەروەها قەرەباڵغترین شارەی ناوی " ئۆکلەند"ـە. لەماوەی ساڵەکانی 1250 تا 1300 جەماوەری "پۆلینیشیا" لەم ناوچەیەدا سەقامگیر بوون و کەلتووری "مائۆری"ـیان مسۆگەر کردووە. لە ساڵی 1642ـدا توێژەری "هۆڵەندی" واتە "ئابێل تاسمان" یەکەم کەسێکی "ئەورووپی"  بوو کە "نیوزلەندا"ـی دۆزییەوە. لە ساڵی 1840ـدا نوێنەری "بەریتانیا" و سەرۆکی "مائۆری" گرێبەستێکیان واژۆ کرد بەناوی "ڤایتانگی" کە بەپێی ئەم گرێبەستە "بەریتانیا" دەسەڵاتی ئەوەی پێدرا بەسەر ئەم دورگەیەدا حوکمڕانی بکات.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved