24/2/2020 09:43 PM

ئاماری توشبووانی کۆرۆنا لە هەڵکشانە

تەندروستی ئێران نوێترین ئاماری توشبوانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوخۆی ئێران راگەیاندو ئاماژەی بەوەشکرد کە تائێستا ٢ کەس چاکبوونەتەوەو باری تەندروستییان جێگیرە.

کیانوش جەهانپور بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە: بەپێی راپۆرتە تەندروستییەکان لە ئێستادا لە ئێران ئاماری توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ٦١ کەس زیادی کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە تائێستا ١٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوەو ٢ کەسیش چارەسەریان بۆ کراوەو باری تەندروستییان جێگیرەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved