وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، 13 شوێنی گه‌ره‌نتیيان بۆ ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی هه‌رێم پێكهێناوه كه له ئێران ده‌گه‌ڕێنه‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه، تائێستا هیچ حاڵه‌ت و گومانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆمار نه‌كراوه‌و 1400 هاووڵاتی هه‌رێم كه له ئێرانه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ڕاشیگه‌یاندووه كه تیمی خێرای وه‌ڵامدانه‌وه‌یان پێكهێناوه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure