لیژنه‌ی ته‌ندروستی پەرلەمانی کوردستان و وه‌زیری ته‌ندروستی هەرێم ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا تاووتوێ كرد. لە راگەیەنراوێکدا راگەیەندراوە، به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له ئاماده‌كارییه‌كان و چۆنیه‌تی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستى و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی و وەزیری هەرێم کۆبونەوە. له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیرى ته‌ندروستی باسی له‌وه كرد كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه لیژنه‌یه‌كی باڵا پێكهێنراوه‌و كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی و بڕیاریان ده‌ركردووه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر مه‌رزه‌كانی سنووری ئێران-كوردستان و ڕایگه‌یاند: به‌شێكی زۆری سنورەكان داخراون و له‌و سنوورانه‌ی كه هاتووچۆی هاووڵاتیان و ئاڵوگۆرَی بازرگانی ئه‌نجامده‌درێت له‌ڕێگه‌ی تیمی پزیشكییه‌وه پشكنینه‌كان ئه‌نجامده‌درێن و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی په‌یڕه‌وده‌كرێن. هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی هاونیشتیمانیانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه‌و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان. دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆنامه‌وانی هاوبه‌شدا سه‌رۆكی لیژنه‌ى ته‌ندروستى و وه‌زیری ته‌ندروستی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌و هه‌نگاوه‌كان و ئاماده‌كارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستى بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا خرایه‌ڕوو و وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه تائێستا هیچ حاله‌َتێكی توشبوون به‌و ڤایرۆسه له هه‌رێمی كوردستان تۆمارنه‌كراوه‌و راشیگه‌یاند: دەستمان واڵا کراوەو بودجەش تەرخانکراوە بۆ روبەڕووبونەوەی کۆرۆناش خاك - راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure