25/2/2020 03:14 PM

زیانی دەوڵەمەندەکانی جیهان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا

پاش ئەوەی کە ڕۆژی 24ی ئەم مانگەدا پشکی بازاڕەکانی جیهان لە کاردانەوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تووشی داشکانێکی بەرچاو بوو، گۆڤاری فوربێس ئاشکاری کرد کە دە گەورە میلیاردێرەکەی جیهان نزیکەی 30 میلیار دۆلاریان زیاد بەرکەوتووە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەم گۆڤارە، جێف بیزوس‌ی سەرۆکی ئامــازۆن کە بە دەوڵەمەندترین کەسی جیهان ناسراوە، بڕی چوار میلیار دۆلاری ئەمریکی زیانی بەرکەوتووە.
مارک زاکربێرگ، بەڕێوەبەری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکش لەم زیانە بێبەش نەبووە و تا ئێستا نزیکەی 3 میلیار و  400 ملیۆنی زیانی بەرکەوتووە.
بێل گێتس کە پێشتر بە دەوڵەمەند‌ترین پیاوی جیهان ئەناسرا و ئێستا پلەکەی بۆ سێهەم دەوڵەمەندی جیهانی دابەزیوە، لەم ماوەیەدا نزیکەی 1 میلیار و 500 میلیۆنی زیان بەرکەوتووە.
بە پێی زانیارییەکانی ئەم گۆڤارە، تا ئیستا بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنای نوێ و مەترسییەکان و ئاستەنگەکانی، نزیکەی 30 میلیار دۆلاری ئەمریکی  زیان هەبووە بۆ دە میلیاردێرەکەی جیهان.
بەپێی لێکدانەوەی ئابووری ناسان ئەم خەسارە گەورەیە دەرئەنجامی تەشەنەی ئەم ڤایرۆسە بووە بۆ دوو وڵاتی کۆریای باکوور و ئیتاڵیا کە هەرکامەیان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر ئابووری جیهان هەیە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved