به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی پارێزگای كرماشان ئاشكرایكرد، یه‌كه‌مین حاڵه‌تی توشبوون به كۆرۆنا له‌و پارێزگایه تۆماركراوه. ئیبراهیم شه‌كیبا به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی پارێزگای كرماشان به ئاژانسی ئیلنا-ی ئێران ڕایگه‌یاندووه، یه‌كه‌مین حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه تۆماركرابوو كه كه‌سی توشبوو پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی چاكبۆته‌وه‌و نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشتووه. شه‌كیبا ڕاشیگه‌یاندووه، كه‌سی توشبوو پێشتر سه‌ردانی پارێزگای قومی كردبوو. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure