له راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه به‌هۆی بارینیبارانی زۆره‌وه شه‌قامی به‌رده‌م دادگای سلێمانی (ئه‌و سایده‌ی به‌ره‌و پردی قلیاسان ده‌ڕوات) به‌شێكی داروخاوه، بۆیه داوا له شۆفێران ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی كاریان له‌و ناوچه‌یه هه‌یه، رێگا به‌دیله‌كانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره به‌كاربهێنن. ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه: ئاگادارییه‌ك له به‌رٍێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی یه‌وه. ئاگاداری شۆفێران ده‌كه‌ینه‌وه، به‌هۆی بارینی بارانه‌وه، شه‌قامی به‌رده‌م دادگای سلێمانی ( ئه‌و سایده‌ی به‌ره‌و پردی قلیاسان ده‌ڕوات)، به‌شێكی داروخاوه، تیمه‌كانی شاره‌وانی و هاتوچۆ و به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی كاری پێویستن، بۆیه داوا له شۆفێران ده‌كه‌ین، ئه‌وانه‌ی كاریان له‌و ناوچه‌یه هه‌یه، رێگا به‌دیله‌كانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره به‌كاربهێنن، تا ئاسایی كردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌و شه‌قامه. خاك - راگه‌یاندنی هاتوچۆی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure