به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، ته‌له‌فیزیۆنی ره‌سمی چین بڵاویكردووه‌ته‌وه دژه ڤایرۆسی كۆرۆنایان دۆزیووه‌ته‌وه كه له‌رێگای ده‌مه‌وه ده‌درێت به كه‌سه‌كه. به‌گوێره‌ی میدیا ره‌سمییه‌كانی چین، دژه ڤایرۆسه‌كه له خومره (هه‌ویری ترش) دروستكراوه‌و هیچ كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی نییه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌بێت سه‌ره‌تا له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان تاقیبكرێته‌وه، هێشتا ده‌رمانه‌كه نه‌خراوه‌ته بازاڕه‌وه. هه‌واڵه‌كه له‌لایه‌ن پرۆفیسۆر هوانگ جینهای له زانكۆی تیانجین بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: ده‌رمانه‌كه پرۆتینی ڤایرۆسه‌كه ده‌كاته ئامانج و هاوكاری كه‌سه‌كه ده‌كات دژه ڤایرۆسه‌كه دروستبكات. ده‌شڵێت: "spike protein"ده‌كرێته ئامانج كه به‌رپرسه له ناردنی ڤایرۆس بۆ خانه‌كانی نه‌خۆشه‌كه‌و كلیلی چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو هه‌وكردنه‌كانه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure