نه‌قیبی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان داوا له هونه‌رمه‌ندان ده‌كات له كاره هونه‌رییه‌كانیاندا به وریاییه‌وه په‌یامی خۆی هونه‌ری بۆ گۆڕانكاری ئاراسته بكه‌ن و ناشكرێت هێرش بكرێته سه‌ر هونه‌رمه‌ندان. نیاز نوری مه‌لا مه‌حمود نه‌قیبی سه‌ندیكای ھونه‌رمه‌ندانی كوردستان له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی تۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان شوێنی پێگه‌یاندنی سه‌دان مامۆستا‌و ھونه‌رمه‌نده و ڕۆڵی گرنگیان هه‌یه له كۆمه‌ڵگادا، هه‌ربۆیه ده‌بێت هونه‌رمه‌ندان به وریاییه‌وه په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌نن و ئاگاداری شێواز‌و شوێن و كاتی گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان بن و هاوكات ڕێز له به‌هاو پیرۆزییه‌كانی كۆمه‌ڵگاو تاكه‌كان بگرنK چونكه هه‌ندێك ناخ ڕه‌ش و دڵ و ده‌م ڕه‌شه‌كان چاویان به گه‌شه‌ی هونه‌ر هه‌ڵنایه‌ت. نیاز نوری داوا له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌و ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و یه‌كێتی زانایانی له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر به وشه‌ی نه‌شیاو و ژه‌هراوی هێرش نه‌كرێته‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندان و ڕاشیگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر پێش به هێرش و ناوزڕاندنانه نه‌گیرێت ڕێكاری یاسایی ده‌گرنه‌به‌ر. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure