26/2/2020 12:07 AM

ترەمپ : ئەمریکا نزیکە لە دۆزینەوەی ڤاکسینی کۆرۆنا

سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە ڕاگەیندراوێکدا باس لەوە ئەکات کە ناوەندە توێژینەوەکانی وڵاتەکەی هەوڵی زۆریان داوە بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینێک لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و لەم ئامانجەش نزیک بوونەتەوە.
لە ڕاگەیندراوەکەدا ترەمپ ئەڵێت: لام وایە دۆخەکە بەرەو ئەوە ئەڕوات کە کۆنتڕۆڵ بکرێت، من حەز ئەکەم باسی وڵاتەکەی خۆم بکەم، لێرە و لە ئەمریکا لە ژێر کۆنترۆڵ‌دایە، بەڵام ئێمە وڵاتێکی بازرگانین و لەگەڵ زۆربەی وڵاتان بازرگانیمان هەیە و کەوابوو حەز ئەکەین ئەوانیش تەندروست و خۆشحاڵ بن.
دۆناڵد ترەمپ هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە بڕە پارەیەکی زۆریان خەرج کردووە و داوای تەرخان کردنی  2 ملیار و 500 میلیۆنی‌تریان کردووە تا بۆ هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو ئامادە بن. ئەو وتی لەگەڵ شی جینگ پینگی سەرۆکی چینیش پەیوەندی گرتووە و لە ئێستادا چین زیتر لە هەمیشە لە کۆنتڕۆڵ کردنی ئەم ڤایرۆسە نزیک بۆتەوە و چینییەکان لە ژیرانە کاری لەسەر ئەکەن.
لە کۆتاییدا سەرۆککۆماری ئەمریکا باسی ئەوی کردووە کە ژمارەیەکی کەم لە ئەمریکا تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون بەڵام دۆخی تەندروستیان جێگیرە و بەرەو باشتر بوون ئەچن.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved