26/2/2020 01:30 AM

ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە دراوسێکانی ئیتاڵیا

لە دوای ئەوەی یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە وڵاتی ئیتاڵیا تۆمار کرا، ڤایرۆسەکە گەیشتە هەر یەکە لە وڵاتانی سویسرا، کرواتیا و نەمسا.
ئەمڕۆ سێ شەممە، لە کرواتیا یەکەم حاڵەتی تووشبوون بەم ڤایرۆسە تۆمار کرا و لە ڕاگەیندراوی "ئەندرێ بیلۆڤیچ"، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەدا پشتڕاست کراوەتەوە. بەپێی وتەکانی وەزیری تەندروستی کرواتیا، ئەم نەخۆشە سەردانی شاری میلانۆی ئیتاڵیای کردووە و دواتر گەراوەتەوە. لە ئێستادا ئەم نەخۆشە گوازراوەتەوە بۆ شاری "زەگربی" پایتەختی ئەو وڵاتە و لەوێ لەژێر چاوەدێریدایە.
هەروەها بەرپرسانی وڵاتی نەمسا دوو حاڵەتی تووشبوونییان لە خۆرئاوای نەمسا و لە ناوچەی تیرۆلی تۆمار کردووە و ڕایانگەیاندووە کە ئەم دوو کەسە خەڵکی ئیتاڵیان.
وەزارەتی تەندروستی سویسڕاش دوو حاڵەتی تووش بوونی ئەم ڤایرۆسەی تۆمار کردووە و بەپێی ڕاگەیندراوی فەرمی ئەو وڵاتە، ئەو کەسانە دانیشتووی "تیچینۆ" بوون کە ناوچەیەکی هاوسنوورە لەگەڵ ئیتاڵیا.
 بەم جۆرە تا ئێستا چەندین وڵاتی ئەوروپی گیرۆدەی ئەم ڤایرۆسە بوون و پێدەچێ سنووربەزێنی ئەم ڤایرۆسە بەردەوام بێت.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved