26/2/2020 02:00 PM

زانست: ئایا ژن و مێرد ڕەنگ و خوی یەکتر ئەگرن؟

بەپێی یەکێک لە توێژینەوەکان کە لەسەر هاوسەرەکان ئەنجام دراوە، دەرکەوتنی پێکەوەی ژن و مێرد لە ماوەی چەندین ساڵدا وا ئەکات کە ئەم دوو کەسە لە چاوی خەڵکدا هاوشێوەی یەک بنوێنن و هەر کامەیان بەشێک بن  لەو وێنە گەورەیەی لەچاوی دەورووبەرەکانیاندا ساز بووە.
لە توێژینەوەکەدا وەکوو خاڵێکی گرینگ ئاماژە بەوە کراوە کە خواردنی یەکسان و بە گشتی شێوەی ژیانی وەکوو یەکی هاوسەرەکان، کاریگەری لەسەر سیستەمی بەرگری جەستەیی ئەوان دادەنێت و ئەم کاریگەرییەش لە درێژماوەدا ڕەنگدانەوەی لەسەر ڕەنگی پێست و خووی ئەو کەسانە دەبێت.
هەروەها لە لایکی‌ترە تۆێژینەوەکە ئاماژەی بەوە داوە کە مرۆڤەکان بە شێوەی سروشتی حەزیان بۆ لای کەسێکە کە وێنەی خۆیانی تێدا ئەبیننەوە و لە دنیای واقعیشدا ئەم حەزە هەندێک جار ئەگات بە هاوسەرگیری و ئەمەش یەکێکی‌ترە لە هۆکارەکانی هاوشێوە بوونی ڕەوشتی هاوسەرەکان.
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە کراوە کە ژن و مێرد بە شێوەیکی بەردەوام و ڕۆژانە، لە ژێر کاریگەری جووڵە و هەڵسوکەوتی لایەنی بەرامبەردان و ئەمەش وائەکات کە بە شێوەیەکی بێ‌ئاگایانە هەڵسوکەوتیان لە یەکتر نزیک بێتەوە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved