حەمەی حەمە سەعید وه‌زیری ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری گه‌رمیانی سه‌باره‌ت به سڕكردنی گروپێكی شانۆیی بۆ ماوه‌ی ساڵێك ڕاگرت. بڕیاره‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری گه‌رمیان پاش نمایشكردنی شانۆییه‌كی سه‌رشه‌قام له شاری كه‌لار هات به پاساوی ھێرش بۆسه‌ر ئایین و مامۆستایانی ئاینی. له بڕیاره‌كه‌ی وه‌زیری ڕۆشنبیرییشدا هاتووه، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێماندراوه بڕیارماندا به ڕاگرتنی فه‌رمانی كارگێڕی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری و هونه‌ری گه‌رمیان ژماره 153 له 24-2- 2020 ده‌رباره‌ی سڕكردنی كار‌و چالاكییه‌كانی گروپی هونه‌ری ئه‌ستێره‌كان له كه‌لار تاوه‌كو له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕه‌وه له‌م بابه‌ته ده‌كۆڵینه‌وه. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure