به مه‌به‌ستی دیاریكردن و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا باڵوێزی چین له ئێران 5000 هه‌زار كیت وه‌ك دیاری ده‌به‌خشێته ئه‌و وڵاته. چانگ هوا باڵوێزی چین له ئێران له توێته‌ری خۆیدا نووسیویه‌تی به مه‌به‌ستی ڕێگری و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی كۆرۆنا 5000 هه‌زار كیت-یان وه‌ك دیاری به‌خشیوه‌ته ئێران. كیت به سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌لوپه‌له پزیشكیانه ده‌وترێت كه بۆ دیاریكردن و پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارده‌هێنرێت. له‌لایه‌كی تره‌وه باڵوێزی چین بڕی 250 هه‌زار ده‌مامكی به‌خشیوه‌ته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure