26/2/2020 09:03 PM

چین چارەسەری كۆرۆنای دۆزیوەتەوە

لێپرسراوێكی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: لایەنە پەیوەندیدارەكانی چین هەنگاوی گرنگیان ناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆناو رێگەیەكیان دۆزیوەتەوە بۆ چارەسەری توشبووان و ژمارەی توشبووانیش رووی لە كەمییەو ئەوانەشی چاكدەبنەوە روو لە زیادبوونە.

بروس ئیلورد سەرۆكی تیمی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە چین دوای گەڕانەوەی لەو وڵاتە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەسەر ئاستی جیهان ئامادەكاری پێویست نەكراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، بەڵام لە چین هەنگاوی پێویست و ئامادەكاری تەواو هەیە، ئەوەی ئەوان كردوویانە پێویستە ئەزموونی لێوەربگرێت.

راشیگەیاند: لە گەشتەكەیان بۆ چین سەردانی ووهان و چەندین شارو ناوچەی تریان كردووە كە ڤایرۆسی كۆرۆنای تێدا بڵاوەو ژمارەیەكی زۆر خەڵكی توشكردووە، لەوێ بۆمان دەركەوت كە ئەوەی چین كردویەتی كارێكی زۆرباشە، ئێستا ژمارەی توشبووان رووی لە كەمییەو ژمارەی ئەو كەسانەشی چاكدەبنەوە رووی لە زیادبوونە.

راشیگەیاند: دەتوانین بڵێین چینییەكان رێگەیەكیان دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی توشبووان لەو نەخۆشییە رزگاربكەن.

خاك - ئاژانسەكان 

 






زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved