28/2/2020 12:27 PM

نەخۆشی ئالزەهایمەر و هۆکارەکانی

ئالزەهایمەر بریتەیە لە نەخۆشی لەبیرچوونەوە و لاوازبوونی بیر و هۆش و تێکدانی یادگەی مرۆڤ، بەپێی داتاکان لە سەرانسەر جیهاندا زیاد لە ٥٠ ملیۆن کەس پێوەی دەناڵێنن،.
له سەرەتادا هەندێک کەس کە نەخۆشی زەهایمەریان هەیە تێبینی کردنیان لاواز دەبێت و توشی سەر لێشێوان دەبن، هەندێکیش لەوانەیە کەسە نزیک و گرنگەکانیشی لەبیر بچێتەوە،و لەوانەیە زۆر شتی نامۆ بکات لە ژیاندا.

نەخۆشی ئالزەهایمەر هۆکاری خڵەفانە، کە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا زیاد لە ٥ ملیۆن کەس لەگەل ئەم نەخۆشیەوە دەژین، چەند نیشانەیەک کەبە لەبیرچوونەوە و پەشێوی دەست پێدەکات و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هۆشداری و تێکدانی قسەکردن و بیرکردنەوە.

تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی کۆتایی نیە بۆ ئالزەهایمەر چونکە هۆکاری راستەوخۆی نەخۆشیەکە تا ئێستا بە ناروونی ماوەتەوە، هەرچەندە زاناکان پرۆتینیێکیان دۆزیوەتەوە بەناوی (بێتا ئەمایلۆید) کە لەمێشکی ئەو کەسانەدایە کەبەم نەخۆشیە مردوون، ئەم پرۆتینە بەردەوام بابەتی توێژینەوەی زاناکانە لە جیهاندا، هەرچەندە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کارکردن لەسەر ئەم پرۆتینە تا ئێستا سەرکەوتوونەبووە.

زاناکان وای دەبینن کە ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی دروستبوونی نەخۆشی ئالزەهایمەر، چەند سالێک پێش دەستنیشانکردن و دەرکەوتنی نەخۆشیە درووستدەبن، بۆیە کاتێک نەخۆشەکان سەردانی پزیشک دەکەن، کاتەکە درەنگە بۆ چارەسەر!، لەگەل ئەوەشدا توێژینەوەکان چەند هۆکارێکیان دیاریکردووە بۆ ئەم نەخۆشیە وەک: (بۆماوەیی لە خێزاندا، بەساڵاچوون، کۆنەخۆشیەکانی داون، بەرکەوتنی زەبرێک بە مێشک).

 

خاک - زاموا زاهیر 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved