28/2/2020 09:47 PM

تەندروستی سلێمانی هەفتەی هەستیاری رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئەم هەفتەیە بە هەفتەیەکی هەستیار ناودەبات و لەوبارەیەشەوە هۆشداری دەدات.

د.سەباح ھەورامی بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێکى چەند خاڵيدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی شاری سلێمانی:

رێنماییەکان...........

۱.ئەم هەفتەیه هەفتەیەکی هەستیارە بۆ خۆپارێزی لە پەتای کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و دەوروبەی.

۲.داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەین زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن.

۳.ئەو هاوڵاتیانەی لە وڵاتی ئێران گەراونەتەوە پێویستە لە شوێنێکی جیاکراوە چاودێری بکرێن و بەرکەوتنیان لەگەڵ هاوڵاتیانی تر نەبێت.

٤.هەر هاوڵاتیەک لە وڵاتی ئێران گەراوەتەوە نیشانەکانی وەک (بەرزی پلەی گەرمی و کۆکەو پژمینی) هەیە پێویستە سەردانی کلینیکی چارەسەری کۆرۆنا بکات لە گەرەکی (سەرچنار).

۵. هەر هاوڵاتیەک سەردانی ئێرانی نەکردبێت یان بەرکەوتنی راستەوخۆی لەگەڵ کەسانێک نەبوبێت کە لە ئێران گەرابێتەوە لە کاتی هەبونی نیشانەکانی پەتای ئەنفلۆنزادا پێویست ناکات سەردانی نەخۆشخانە بکات لە ئێستادا.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved