29/2/2020 04:48 PM

بۆ خانمان؛ چۆن بزانم هاوسەرەکەم بێ سنوور خۆشی ئەوێم؟


ئەگەرچی دەربەڕینی هەست و نیشانەکانی خۆشەویستی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی‌تر جیاوازە، بەڵام بەم حاڵەشەوە چەند خاڵی هاوبەش و گرینگ  بوونییان هەیە کە ئاماژەدەری عەشقی قووڵی پیاوە بۆ هاوسەرەکەی:
1- بە وردی گوێ لە قسەکانی تۆ ئەگرێت و بەهایان پێ ئەدات
2- بەڵێنەکانی ئەباتە سەر و ئەو هەستەت بۆ دروست ئەکات کە تۆ بە لایەوە گرینگیت
3- تا بتوانێ لە کارکردندا یارمەتیت ئەدا و قورسایی لەسەر تۆ کەم ئەکاتەوە
4- لەگەڵ ئەندامانی خێزانـەکەی تۆدا پەیوەندییەکی باشی هەیە و کێشەی لەگەڵیاندا نییە 
5- کاتی پەسەند کردن و هەڵبژاردنی جلوبەرگ ڕای تۆی بەلاوە گرینگە
6- حەز ئەکات لە هەموو ئەزموونەکانی ژیانیدا تۆ هاوڕێی بیت و لێی جیا نەبیتەوە
7- بۆ دڵخۆشکردنی تۆ هەندێک جار خۆی خواردن دروست ئەکات
8- بۆ خۆشحاڵ کردنی تۆ هەمیشە بیرۆکەیەکی هەیە و جێبەجێی ئەکات
9- بەردەوام تۆی بە لاوە جوانە و بە کەسێکی سەرنجڕاکێشت ئەزانێ
10- شانازی بە دەسکەوتەکانی تۆوە ئەکات و بەردەوام پشتگیریت ئەکات
11- بە هەموو جۆرێک پارێزگاریت لێ ئەکات و لە پێناو مانەوە لەگەڵ تۆدا ئامادەیە هەموو کارێت بکات

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved