رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO: دەکرێت توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەماوەی 20 رۆژدا چاک ببێتەوە رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاشكرایده‌كات، ده‌كرێت كه‌سی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ماوه‌ی 20 رۆژدا چاك ببێته‌وه‌و %80ی توشبووانیش به‌بێ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری تایبه‌ت چاكبوونه‌ته‌وه. تارق یاساریفیتش وته‌بێژی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای دوو پشكنینی یه‌ك له‌دوای یه‌ك كه ده‌ربكه‌وێت دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بووه‌و ده‌توانێت نه‌خۆشخانه جێبهێڵێت هه‌ردوو پشكنیه‌نه‌كه‌ش به 24 سه‌عات یه‌كلاده‌كرێته‌وه. وتیشی، ده‌كرێت كه‌سی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ماوه‌ی 20 رۆژ دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی چاكببێته‌وه، چونكه %80ی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌بێ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری تایبه‌ت چاكبوونه‌ته‌وه‌و پێویستیشیان به لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتره بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت تا چه‌ند له‌شی مرۆڤ توانای به‌رگریكردنی به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه هه‌یه. راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی خاك - كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure