د.ئاكۆ كه‌ریم جه‌لال پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و خۆراك و گه‌شه‌ی منداڵان بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه تێیدا وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی داوه‌ته‌وه كه زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌ڵێن خواردنی پاقله بۆ خوێن خراپه. ئه‌و پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: نه‌خۆشی پاقله بریتییه له شیبوونه‌وه‌ی خوێن دوای خواردنی پاقله‌و هه‌ندێك جۆری تری خواردن له‌گه‌ڵ هه‌ندێك جۆری ده‌رمان، ئه‌م نه‌خۆشییه زگماكیه واتا له دایك و باوكه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ نه‌وه‌كانیان. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، پاقله بڕێكی باشی پرۆتین و ئاسن و كالسیۆم و ڤیتامیناتی تێدایه كه به پێچه‌وانه‌وه بۆ گه‌شه‌و دروستبوونی خوێن زۆرباشه. هه‌روه‌ها ڕوونیشیده‌كاته‌وه، به‌گشتی پاقله خواردنێكی به‌سوودو ته‌ندروسته بۆ مرۆڤ، به‌ڵام گه‌ر كه‌سێك نه‌خۆشی پاقله‌ی هه‌بوو ده‌بێت به درێژایی ته‌مه‌نی پاقله نه‌خوات. كه‌واته ده‌رده‌كه‌وێت كه خواردنی پاقله بۆ خوێن و بۆ هه‌موو كه‌سێك خراپ نییه، به‌ڵكو خواردنی پاقله ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه خراپه كه نه‌خۆشی پاقله‌یان هه‌یه. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure