1/3/2020 10:27 AM

مەلەوانگەکانی بۆدابەست؛ ئەزموونێکی گەرم و چێژبەخش

شاری بۆدابەست زیاتر لە 125 مەلەوانگەی ئاوی گەرمی هەیە و بەکارهێنانی ئەم مەلەوانگانە بۆته بەشێک لەژیانی رۆژانەی خەڵکی ئەم شارە. ئەوەی کە ئێوە کام یەک لەم مەلەوانگانە هەڵئەبژێرن ئەگەڕێتەوە سەر حەز و خواستەکانی ئێوە. هەندێک کەس بە مەبەستی خۆشگوزەرانی و رابواردنی کاتێکی خۆش سەردانی ئەم مەلەوانگانە ئەکەن و هەندێک کەسی دیکە بەمەبەستی چارەسەری کێشە تەندروستییەکان ئەڕۆن بۆ ئەم شوێنانه.
کاتەکانی کراوەبوون و ئەوەی کە چ کەسێک لە چ رۆژێکدا ئەتوانێ لەم ئاوە گەرمە کەڵک وەربگرێت پەیوەندیی بە رۆژەکانی هەفتەوە هەیە. زۆرینەی مەلەوانگەکان لە کۆتایی هەفتەدا شەوانەش کراوەن و هەندێکیشیان رۆژی جیاوازیان بۆ ژن و پیاو تەرخان کردووە. هەندێک لە مەلەوانگەکان بەهۆی کەڵەکەبوونی مەوادی ناو ئاوەکە رواڵەتێکی جوانیان نییە، بەڵام دڵنیابن ئاوەکەی بەردەوام ئەگۆڕن و زۆر پاکن.
دیزاینی زۆریەی مەلەوانگەکان هاوشێوەن. مەلەوانگەی ئاوی گەرمی داپۆشراوە بریتییە ژووری هەڵم، سۆنا و ژووری مەساج کردن. بەشێکیشیان لە فەزای دەرەوە دروست کراون و داپۆشراو نین. بەشێک لەم مەلەوانگانه بەشێوەی تایبەت بۆ خانمان یان پیاوانن، بەڵام زۆرینەیان تێکەڵن.


لەدرێژەدا لەگەڵ باشترین مەلەوانگەکانی بۆدابەست ئاشنا ئەبین.

"روداش/ Rudas": ئەم مەلەوانگەیە کە لەم دواییانەدا نوێژەن کراوەتەوە، لەزۆرینەی رۆژەکانی هەفتەدا میواندانی لە پیاوان ئەکات بەڵام لەکۆتایی هەفتەدا ژن و پیاو تێکەڵ ئەبن.
"گێلێرت/ Gellert": ئەم مەلەوانگەیە جوانترین مەلەوانگەی بۆدابەست و هاوشێوەی کڵێسا گەورەکانە.
"سیچینی/ Szechenyi": کۆمەڵێک مەلەوانگەیە کە گەرمای ئاوەکەی 38 دەرەجەی سەنتیگرادە.

 

سەرچاوە: lonelyplanet

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved