1/3/2020 02:23 PM

یەکێک لە کارمەندانی سامسۆنگ تووشی کۆرۆنا بووە و کۆمپانیاکە دووبارە دائەخرێت

هەفتەی رابردوو سامسۆنگ بۆ پێشگیری کردن لە پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کارگەکەی خۆی لە شاری "گۆمی"، بەماوەی دوو رۆژ ئەم کارگەیەی داخست. ئێستاش راگەیاندووە بەهۆی تووشبوونی یەکێکی دیکە لە کارمەنەدانی ئەم کارگەیە بە ماوەی دوو رۆژیتر دائەخات.
بەپێی راپۆرتی سامسۆنگ، ئەگەرچی بەهۆی تووشبوونی کارمەندانی ئەم بەشە لە کۆمپانیاکە ناچارە کارگەکە دابخات بەڵام ئەم داخستنانە نابێت کێشە بۆ بەرهەمهێنانی مۆبایلە نوێیەکانی سامسۆنگ دروست بکات. لەلایەکی دیکەوە ئەم کۆمپانیایە رایگەیاندووە یەکێک لە کارمەندەکانی لە کارگەی "گیئۆنگ" تووشی ڤارۆسی کۆرۆنا بووە. ئەم کەسە کارمەندی بەشی کافتریای کارگەکە بووە و هەر بۆیه سامسۆنگ ناچار بووە بۆ ماوەیەک ئەم شوێنه دابخات و تەنانەت ناچارە کارگەکەش دابخات.
پێدەچێ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام بێت و کارگەکانی بەرهەمهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان و باقی بەرهەمهێنەران یەک لە دوای یەک بێکار بکات. هێشتا رادەی ئەو زیانانەی کە بەهۆی هاتنی ئەم ڤایرۆسەوە بەر کارگە پیشەسازییەکان کەوتووە روون نییە و ئەبێ چاوەڕێ بکەین بزانین لەداهاتوودا چ رووداوێک بۆ بازاڕەکانی پەیوەندیدار بە پیشەی مۆبایل و تەکنەلۆژیاوە روو ئەدات.

 

سەرچاوە: sammobile

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved