به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، كۆبونه‌وه‌ی ژوری عه‌مه‌لیاتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆك زانكۆكان و ڕاگری كۆلێژه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی و زانسته بنچینه‌ییه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ڕێوه‌چوو و چه‌ند بڕیارێكی گرنگ ده‌ركران. له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی د.ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و به ئاماده‌بونی سه‌رۆك زانكۆكانی سلێمانی، پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، ڕاپه‌ڕین، چه‌رمو، و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و دیراساتی ستراتیژی و ڕاگری سه‌رجه‌م كۆلێجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی و زانسته بنچینه‌ییه په‌یوه‌نداره‌كان، كۆبونه‌وه‌ی ژوری عه‌مه‌لیاتی خوێندنی باڵا له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا به‌ڕێوه‌چوو. له‌و كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ته‌ئكیدی كرده‌وه هه‌موو توانا مرۆییه‌كان و ژێرخانی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له خزمه‌تی هه‌ڵمه‌ته‌كانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌بێت و به‌كارده‌هێنرێن بۆ پستیوانیكردنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی. تیمه‌كانی خوێندنی باڵا له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی به سه‌رپه‌رشتی ڕاگری كۆلێژی پزیشكی گشتی و ئه‌ندامێتی ڕاگرانی سه‌رجه‌م كۆلێجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكی و كۆلێجی زانسته بنچینه‌ییه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ندین تیمی لاوه‌كیش تایبه‌ت به هۆشیاری ته‌ندروستی و خۆپاراستن و ڕێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێكده‌هێنرێت و تیمی تایبه‌ت به ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردن و ڕاوێژی زانستی و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێكده‌هێنرێت و هه‌موو تیمه‌كانیش به به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ن. له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چه‌ند بڕیارێكی گرنگ دران: 1. هه‌موو ئامێره‌كانی (Real-Time PCR) كه له زانكۆكان و سێنته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ربه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌سته‌به‌رن ته‌رخان ده‌كرێن بۆ مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به پێی پێوه‌ره‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تاقیگه‌ی ستاندارد ئاماده ده‌كات و ئامێر‌و پێداویستییه‌كانیش له‌و تاقیگه‌یه داده‌نرێن و له‌لایه‌ن پسپۆڕانی زانكۆكانه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ڕێوه ده‌برێن. 2. به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كیتی پێویستی بۆ ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشیه‌كه دابینده‌كرێت. 3. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا سیستمی (GIS) داده‌مه‌زرێنێت بۆ مه‌به‌ستی چاودیریكردن و تۆماركردنی زانستیانه‌ی هه‌موو داتاكان و سودلێوه‌رگرتنی بۆ خۆپاراستن و نه‌هێشتنی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه. 4. ڕاهێنانی مامۆستایان و تیمه خۆبه‌خشه‌كانی زانكۆكان بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا ده‌ستپێده‌كات، ڕاهێنانه‌كان هه‌موو بواره‌كانی هۆشیاری ته‌ندروستی و پارێزگاری كردن له بڵاوبونه‌وه و ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشیه‌كه ده‌گرێته‌وه. 5. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باڵاخانه‌ی گونجاو دابین ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پێویستدا داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سودیان لێ وه‌ربگرن. 6. وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پشتیوانی دارایی بۆ توێژنه‌وه زانستییه‌كانی تایبه‌ت به‌م نه‌خۆشییه ته‌رخان ده‌كات. جێگه‌ی ئاماژه‌یه تیمی سه‌ره‌كی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رێتی گستی ته‌ندروستی پارێزگای سلێمانی ده‌كات و ڕاپۆرتی به‌رده‌وامیش ده‌دات به ژوری عه‌مه‌لیاتی سه‌ره‌كی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی. خاك - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure