د.كیانووش جیهانپوور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند: تائێستا 593 هاووڵاتی ئێران توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 43 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و 123 كه‌سیش له نه‌خۆشییه‌كه چاكبوونه‌ته‌وه. هادی خه‌سره‌و شاهی باڵوێزی پێشووی ئێران له ڤاتیكان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوه‌و محه‌مه‌د عه‌لی ڕه‌مه‌زانی ئه‌ندامی نوێی خولی یازده‌هه‌می په‌رله‌مانی ئێران به‌هۆی ڤایرۆسه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه. له‌لایه‌كی تره‌وه، محه‌مه‌دی میر محه‌مه‌دی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه. هه‌روه‌ها ئایه‌توڵڵا مو‌سا شه‌بیری زه‌نجانی یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی شیعه له ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌و له ئێستادا له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه. له‌لایه‌كی تره‌وه فه‌رزین زه‌راعی سه‌رۆكی زانكۆی پزیشكی پارێزگای سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی ڕایگه‌یاند تائێستا 8 كه‌س له‌و پارێزگای توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند: چوونی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ ئه‌مریكا سنووردار كراوه‌و هه‌ركه‌سێك له‌ماوه‌ی 14 ڕۆژی ڕابردوو له ئێران بووبێت بۆی نییه سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure