1/3/2020 08:35 PM

نەخۆشخانەی تایبەت بە كۆرۆنا لە سلێمانی ئامادەیە

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بە هاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان وەك ئامادەكاری بۆ رێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان، نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرۆنای كردەوە.

ئەو نەخۆشخانەیە 28 بێد لەخۆدەگرێت و دەكەوێتە گەڕەكی سەرچنارو ستافێكی تەندروستی تایبەتی بە تەواوی كەلوپەلی پزیشكی لێیە، ئامانجی كردنەوەی ئەو نەخۆشخانەیە بۆ مەبەستی پشكنین و وەرگرتنی چارەسەرە لەكاتی گومان یان بوونی هەر حاڵەتێكی كۆرۆنا لە سنوورەكەدا.

خاك - ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved