2/3/2020 10:35 AM

كتێبێكی ئابووری بۆ نێو كتێبخانەی كوردی

كتێبی (ئابووریی سیاسی- بە زمانێكی سادە و وێنەدار.) لە نووسینی "محەمەد ڕەزا قوربانی"یە و  زاری لە زمانی فارسییەوە كردوویەتی بەكوردی. ئەم كتێبە لە دووتوێی ۲٦۰ لاپەڕەدایە، كاری دیزاینی بەرگ و ناوەوەی كتێبەكە، وەرگێڕ خۆی كردوویەتی. بڕیار وایە بە تیراژی هەزار دانە لە تارانی پایتەختی ئێران  چاپ بكرێت. ئەم كتێبە گرنگ و پێویستەی نێو كتێبخانەی كوردی، ئێستا لە چاپخانەیە و بەمزووانە ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوەی "ماڵی وەفایی" بڵاوی‌ دەكاتەوە.
رەگرافێك لە كتێبەكەوە: هەم زانستی ئابووری و هەم ئابووریی سیاسییش (بە گەڕانەوە بۆ ڕەخنەكانی ماركس) بە كۆمەلێك كۆد و دەستەواژە و هاوكێشەی قورسدا ئەڕۆن و تێگشتن لە كۆی باسەكە؛ هەم سەخت ئەبێت و هەم كاتێكی باشـیشی ئەوێ، بۆیە خوێنـدنەوەی ئەم كتێبە دەرگایەكی باش ئەبێت بۆ چوونە نێو ئەو زانستە قووڵەوە.
هەروەها ئەم كتێبە بەرباسكرنێكی قووڵی ئابووریی سیاسییە، بە زمانێكی سادە و بێ گرێوگۆڵ، بە هاوكێشە و وێنەوە، بە جۆرێك هەركەس بیەوێت ئەتوانێ بە ئاسانی لە سەرەتای دروستبوونەوە تا گەشەی زانستەكە بەمڕۆ، بگات و دواتریش هەنگاو بنێت بۆ باسە ورد و فەلسەفییەكانی زانستەكە.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved