سواره هه‌موو ماڵێك كه كه‌سێكی لێ ده‌مرێت یان ده‌كوژرێت، تا ئه‌به‌د چاوه‌ڕوانی په‌رجوو(موعجیزه)یه‌كه كه‌سه‌كه خۆی بكات به ماڵدا و بڵێت من زیندووبوومه‌ته‌وه، گه‌رچی هه‌مووان ده‌زانن ئه‌وه قه‌ت روونادات، لێ هه‌میشه خه‌ونی پێوه ده‌بینن، عه‌واد عه‌لی له رۆمانی گه‌مژه‌یی ماركیزدا ئه‌م درۆ گه‌وره‌یه ده‌كات به راستی و باوه‌ڕیشت پێیه‌تی... ** به پێچه‌وانه‌ی ژیانی رۆژانه‌یانه‌وه، كه‌ركوكییه‌كان له‌ناو لاپه‌ڕه‌ی كتێبه‌كاندا زیندوو ده‌بنه‌وه، كه‌ركوكییه‌كان له ژیانی رۆژانه‌دا ده‌مرن، ئه‌نفال ده‌كرێن، وه‌ده‌رده‌نرێن، هه‌ڵدێن، ده‌كوژرێن، له باشترین حاڵه‌تدا نامرن، به‌ڵام مانێك به تامی مردن، لێ زۆرجار نووسه‌رێكی كه‌ركوكی هه‌موو ئه‌مانه‌ت له‌بیر ده‌باته‌وه، چونكه كتێبێكی نه‌مر ده‌نووسێت. بۆ خۆم نه‌ك بڕوام به شارچێنتی نییه، بگره له نه‌ته‌وه‌ییش سڵ ده‌كه‌مه‌وه، هه‌قانی مرۆڤبوونه به مانا ره‌هاكه‌ی، زۆر جار كه رۆمانێكی ناوازه‌ی نووسه‌رێك ده‌خوێنمه‌وه ته‌مه‌نا ده‌كه‌م خه‌ڵكی ئه‌و شوێنه بم، جا له هه‌ركوێ بێت، بۆیه رۆژێك سلێمانیم و رۆژێك هه‌ولێری، رۆژێك پاكستانیم و رۆژێك كوبی، لێ ئه‌مڕۆ ده‌مه‌وێت بچمه‌وه سه‌رپلێته ئه‌سڵییه‌كه‌م، چۆن رۆمانی گه‌مژه‌یی ماركیز- عه‌واد عه‌لی- و. سه‌باح ئیسماعیلم خوێنده‌وه. نووسه‌ری ڕاسته‌قینه ده‌زانێت چۆن گه‌مه ده‌كات، سه‌ری لێ ناشێوێت و به‌رد له جێی به‌رد و دار له جێی دار داده‌نێت، عه‌واد عه‌لی له‌م رۆمانه‌دا وای كردووه، هه‌ر ده‌ڵێی یاریزانی شه‌تره‌نجه، ده‌ڵێی سه‌عاتی ده‌ستی دروست ده‌كات.. وا هه‌ست ده‌كه‌یت جمكه‌كه‌ی ماركیز له شه‌ری ئێران-عێراقدا به‌شداری كردووه و كوژراوه، كه‌چی له پڕ دوای 23 ساڵ په‌یدا ده‌بێته‌وه، كه‌چی هه‌مان رۆژ به ته‌قینه‌وه ده‌مرێت... ** ناسنامه‌ی ماركیز، ریالیزمی جادووییه، به‌شێوه‌یه‌ك خوێنه‌ر باوه‌ڕ به‌وه ده‌هێنێت، كه ماركیز ده‌یڵێت، گه‌ر هه‌رچییه‌ك بێت، سه‌گ بێت و قسه بكات، مرۆڤ بێت و بوه‌ڕێت، ئه‌وه‌ی گرنگه ماركیز ده‌تخاته دۆخه‌كه‌وه، جه‌واد عه‌لی له ماركیز تێگه‌یشتووه، ئینجا هاتووه خستویه‌تیه رسته‌وه، ناسیویه‌تی ئینجا درۆی به ده‌مه‌وه كردووه، درۆیه‌ك كه هه‌مووان هیواخوازین راستی بێت، ده‌یكات به راست، دواتر ده‌یكات به سه‌راب. ** له ده‌ی شه‌سته‌كاندا كه عێراق وه‌ك دۆخی هه‌میشه‌یی به سه‌رده‌می جه‌نگ و كوده‌تادا تێده‌په‌ڕی، گروپێك دروست بوون كه دواتر بوون به ناسنامه‌ی كه‌ركوك و هه‌موو عێراق، گروپێك به ره‌نگ و ده‌نگی جیاواز، به ئاین و نه‌ته‌وه‌یی جیاواز، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كۆی ده‌كردنه‌وه ئه‌ده‌ب بوو، ناسنامه‌ی هه‌ر یه‌كێكیان داهێنان بوو، بێ باره‌گا و بێ پلان، بێ بودجه و بێ مووچه، به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مكی دروست ده‌بن و دواتر ده‌بنه ئه‌و ناوانه‌ی كه له‌بیر ناچنه‌وه.. كه‌ركوكێكان له ئه‌ده‌بدا كار به ماتماتیك ناكه‌ن، نایانه‌وێت دوو كۆ دوو بكاته چوار، به‌ڵكو زۆرێك ده‌یانه‌وێت چارلی چاپلن بهێنه قۆرییه، له‌گه‌ڵ بتهۆڤن له جفتقاوه جگه‌ره بكێشن و باوه‌ڕ به هه‌مووان بهێنن كه هیتله‌ر له قه‌برسانه‌كه‌ی شۆرجه نێژراوه و كه‌س رێناباته‌وه سه‌ر گۆره‌كه‌ی، بۆیه زۆرێك له‌وانه دێن و كافكا و ماركیز و چه‌ندانی تر ده‌كه‌نه‌وه به كارئه‌كته‌ری ڕۆمانه‌كانیان. ** دوای خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمانی گه‌مژه‌یی ماركیز، تۆزێك قورسه خۆت بگریت و هیچ نه‌ڵێیت، ده‌بێت شتێك بڵێیت، شتێك بنووسیت، یان هیچ نه‌بێت له‌به‌ر خۆته‌وه بۆ خۆت قسه بكه‌یت.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure