وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له فه‌یسبوك نووسیویه‌تی پێشه‌نگ بووین له دیاریكردن، پێشه‌نگیش ده‌بین له سه‌ركه‌وتن. د.یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ته‌ندروستی سلێمانی له خۆپارێزی پێشه‌نگ بوو، له ده‌ستپێك پێشه‌نگ بوو، له ده‌ستنیشانكردن پێشه‌نگ بوو، متمانه‌تان پێمانبێت له سه‌ركه‌وتن و چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆناش پێشه‌نگ ده‌بێت و كۆرۆنا تێده‌په‌ڕێنین. له‌دوای راگه‌یاندنی چوار حاڵه‌تی كۆرۆنا له پارێزگای سلێمانی، د.سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، بۆ یه‌كه‌مجاره له عیراق پێشئه‌وه‌ی نیشانه‌كانی ڤایرۆرسی كۆرۆنا له توشبووه‌كه‌دا ده‌ركه‌وێت، ئێمه توانیمان ڤایرۆسه‌كه ده‌ستنیشان بكه‌ین و رێگربین له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له‌و كه‌سانه‌دا. جێی ئاماژه‌یه، شه‌وی ڕابردووش حاڵه‌تێكی تری كۆرۆنا له سلێمانی ڕاگه‌یه‌نرا. خاك - له فه‌یسبوكی وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure