سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، چێشتخانه‌و چایخانه‌كان له به‌كارهێنانی پێداویستی سه‌فه‌ری ئاگادارده‌كاته‌وه‌و ده‌شڵێت: پێویسته كارمه‌نده‌كانیان پشكنینی ته‌ندروستیان بۆ كرابێت. له‌شكر حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: پێویسته چێشتخانه‌و چایخانه و ریستۆرانت و ئه‌و شوێنانه‌ی خواردن و خواردنه‌وه پێشكه‌ش به هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، قاپ و كه‌وچك و پیاڵه‌و په‌رداخی سه‌فه‌ری به‌كاربهێنن. وتیشی: پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و شوێنانه كارده‌كه‌ن پشكنینی ته‌ندروستیان بۆ كرابێت و له‌لایه‌ن خۆپاراستنی ته‌ندروستی سلێمانی مۆڵه‌تی كاركردنیان پێدرابێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هه‌رشوێنێكیش سه‌رپێچی بكات، له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌شی ده‌گیرێته‌به‌ر. روونیكرده‌وه: له كافتریا‌و شوێنه‌كانی نێرگه‌له، كێشانی نێرگه‌له قه‌ده‌غه‌و له هۆڵه‌كانی وه‌رزش، مه‌له‌وانگه، خواردنه‌وه مه‌ستییه‌كان، بلیارد، گازینۆ، سه‌نته‌ره‌كانی یارییه ئه‌لیكترۆنیه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه به بڕیاری ژووری ئۆپه‌راسیۆنی خۆپارێزی له نه‌خۆشی كۆرۆنا له شاری سلێمانی تا كاتێكی نادیار داده‌خرێن، هه‌رشوێنێكیش سه‌رپێچی بكات خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure