د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا باسی له باشترین جۆره‌كانی خواردن و گرنگترین ڕێنماییه‌كان كردووه بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری منداڵان. د.كامه‌ران ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، زۆر له دایكان و باوكان به‌رده‌وام ده‌ڵێن به‌رگری منداڵه‌كه‌م كه‌مه یان به‌رگری نیه‌و زووزوو نه‌خۆش ده‌كه‌وێت و دره‌نگ چاكده‌بێته‌وه، بۆ به‌هێزكردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری منداڵان و پاراستنی له نه‌خۆشی ئه‌م بابه‌ته گرنگترین ڕێنمیایی پزیشكی و باشترین جۆره‌كانی خۆراك ده‌خاته‌ڕوو. ڕاشیگه‌یاندووه: سیستمی خۆراك ته‌ندروست پێویسته هه‌موو پێكهاتووه گرنگه‌كانی تێدا بێت له پڕۆتین و كاربۆهیدرات و چه‌وریه به‌سوودو ڤیتامین و كانزاو ڕیشاڵ و مادده دژه ئۆكسانه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێك جۆریان ڕۆڵێكی گرنگتریان هه‌یه كه ئه‌مانه‌ن: *ئۆمێگا3: ماسی سه‌لمۆن و سه‌ردین و چه‌ره‌س و گوێزو ده‌نكی كه‌تان و زه‌یتی زیتون. *سیلنێوم: ماسی توونه‌و زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌و په‌نیرو سیر‌و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان (ئاردی بۆر، شۆڤان، برنجی قاوه‌یی، گه‌نمه‌شامی). *زنك: گۆشت و جگه‌رو هێلكه‌و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان. *مادده‌ی بایۆڤلاڤینۆید: هه‌نارو پیازی سوور‌و شوتی و شاتوو و میوه مزره‌مه‌نیه‌كان و بیبه‌ر. *ڤیتامینA جگه‌رو میوه‌و سه‌وزه‌ی ڕه‌نگ پڕته‌قاڵی و زه‌رد وه‌ك گێزه‌رو پڕته‌قاڵ و كاڵه‌ك و هه‌رمێ و هه‌ڵوژه‌ی زه‌ردو گویژو هه‌نجیرو شلیك. *ڤیتامین B2: جگه‌رو سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌كان و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان. *ڤیتامین B 6 : گۆشت و زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌و مۆزو پاقله‌مه‌نیه‌كان و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان. *ڤیتامین C : میوه مزره‌مه‌نیه‌كان و شلیك و كاڵه‌ك و بیبه‌ری سه‌وز. *ڤیتامین E : زه‌یتی زه‌یتون و گوڵه‌به‌رۆژه‌و چه‌ره‌س و سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌كان و دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان. *ڤیتامین D : شیر‌و ماسی سه‌لمۆن و تونه‌ی سوور‌و زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌و په‌نیرو جگه‌ری مانگا‌و مه‌ڕ، به‌ڵام چوونه به‌ر هه‌تاو گرنگترین سه‌رچاوه‌یه ڕۆژانه (۲۰ ـــ ۳۰ خوله‌ك) له‌نێوان سه‌عات نۆی به‌یانی بۆ سێی عه‌سر. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure