3/3/2020 12:10 PM

ئایا کریستیانۆ خەون بە مەدریدەوە ئەبینێت؟

بە گوتەی یەکێک لە رۆژنامە بەناوبەناگەکانی ئیسپانیا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ حەزی لەوەیە دووبارە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکات.
"ئادو ئاگێری"، ڕۆژنامەوانی ناوداری ئیسپانیا و هاوڕێی نزیکی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بە سایتی گۆڵی ڕاگەیاندووە :"کاتێک کریستیانۆم لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بینی هەستم کرد هێشتاش مەدریدییە. دڵنیام حەزی لەوەیە بگەڕێتەوە بۆ شاری مەدرید، تەنانەت هاندەرانیش بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەدەوری کۆببوونەوە."
هەروەها ئەڵێت :"لەداهاتوودا هەموو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە. ئەو لەئێستادا تەرکیزی لەسەر ململانێکانی ئەم وەرزەی یانەی یوڤانتۆسە و ناشزانرێت داهاتوو چی ئەبێت، بەڵام دڵنیاتان ئەکەمەوە حەزی گەڕانەوە بۆ مەدرید لەناخی کریستیانۆدا هەیە."
لەدوایین ڕووبەڕوبونەوەی کلاسیکۆ، یانەی ڕیاڵ مەدرید بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ بەسەر یانەی بەرشەلۆنەدا سەرکەوت. لەم یارییەشدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی سودی لە دواخستنی یاریی یانەکەی  واتە "یوڤانتۆس" بەرامبەر ئینتەرمیلان وەرگرت و لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ وەک بینەر ئامادەبوو.
دواتر کامێرای میدیاکان دەریانخست، کە لەکاتی تۆمارکردنی گۆڵەکانی یانەی مەدریددا، کریستیانۆ کاردانەوەی بەهێزی هەبووە و ئەوەش دەریئەخات هێشتا هاندەری یانەی پێشوویەتی.
هەندێک لەسەرچاوەکان لایان وایە لێدوانەکانی "ئادو ئاگێری" بابەتێکی بێ بنەما نییە، بەڵکو ئەم ڕۆژنامەوانە پەیوەندیەکی تایبەتیی لەگەڵ کریستیانۆ هەیە و تەنانەت لایان وایه ئەم قسانه، قسەی خودی کریستیانۆیە.

 

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved